شۆڵتز: داوامان له كارگه‌كانی چه‌ك كردووه له پێناو ئۆكرانیا به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، پوتن پێشبینی ئه‌و یه‌كگرتنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سزاكانیانی نه‌كردبوو، كه مۆسكۆی تووشی كاره‌سات كرده‌وه.
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا پاڵپشتی گه‌وره‌ی لێكراوه، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری جه‌نگی دژ به رووسیا ناكات.
شۆڵتز راشیگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پێشبینی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌ی نه‌ده‌كرد، كه مۆسكۆ به‌هۆی سزاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تووشی قه‌یرانی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شۆڵتز گوتی: "هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، داواشمان له كارگه‌كانی چه‌ك كردووه، له پێناو ئۆكرانیا به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتیشی: "به‌رلین زرێپۆشی "لیۆبارد" بۆ كیێڤ نانێرێت، ته‌نیا كۆنه‌كان نه‌بێت تاوه‌كو سه‌ربازانی سوپای ئۆكرانیا بتوانن به‌كاری بهێنن".
شۆڵتز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی ناردنی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانیا فشاری زۆریان له‌سه‌ره، له‌كاته‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه رووسه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر دۆمباس.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی فاینشاڵ تایمز، شۆڵتز باس له هاوكارییه داراییه‌كان بۆ ئۆكرانیا ده‌كات و رایگه‌یاند، سندوقێكی تایبه‌ت به وڵاته زیانلێكه‌وتووه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه، تا ئێستا بڕی 225 ملیۆن تا یه‌ك ملیار یۆرۆ كۆكراوه‌ته‌وه، به‌شێكی بۆ ئۆكرانییه‌كان دابین ده‌كرێت.