نووسینگه‌ی جۆنسن: ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته‌ پێش بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی مێژووییمان به‌یه‌كه‌وه‌ هەیە
مه‌سرور بارزانی و بۆریس جۆنسۆن
مه‌سرور بارزانی و بۆریس جۆنسۆن

K24- هه‌ولێر:

ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی مێژووییان پێکەوە هەیە و دەرفەت هاتووەتە پێش بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە و بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان.

داونینگ ستریت، ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی کۆبووەنەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راگەێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌.

4365

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسینگه‌ی بۆریس جۆنست دووپاتیكرده‌وه‌، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هەردوولا، باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرد، کە پەیوەندییەکی دوور و درێژ و مێژوییان لەگەڵ خەڵك و حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌یه‌ و له‌ دیداره‌كه‌دا باسی ئه‌و دەرفەتە گرنگانەش کرا، كه‌ بۆ فراوانکردنی دۆستایەتی و بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنانیش هاتوونەتە ئاراوە.

2543

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، جیالەوەش، ئالنگارییەکان و ئاسایشی ناوچە باسیان لێوەکراوە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری عێراق و بەردەوامی هاوکارییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

54435

H.B