به وێنه.. پێشوازی به‌ریتانیا له مه‌سرور بارزانی ببینه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له داونینگ ستریتی به‌ریتانیا (ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا) به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان و مه‌راسیمی پێشوازییه‌كه به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.