پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان: به‌ریتانیا مه‌شقی به 9 هه‌زار پێشمه‌رگه كردووه
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گفتوگۆیان كرد، پسپۆرێكی زانسته سیاسییه‌كان بۆ ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ئاشكرای ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی گرنگه له ناوچه‌كه و پێگه‌یه‌كی سه‌قامگیری هه‌یه و رۆڵ ده‌گێڕێت.
دكتۆر سامان سۆرانی، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی وزه‌یه، چ نه‌وت بێت یاخوود گاز، كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه.
ئه‌و پسپۆره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، وزه‌ی تووشی قه‌یران و گرفت كردووه‌ته‌وه، بۆیه له ئێستادا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
دكتۆر سامان سۆرانی بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌ریتانیا له رابردوودا زلهێز بووه، به‌و وڵاته‌ش ناسراوه هیچ كاتێك خۆر لێی ئاوا نابێت". ده‌شڵێت: "به‌ریتانی له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا كاریگه‌ری له سه‌ر عێراقدا هه‌بووه، یه‌كێك بووه له دروستكه‌ری عێراقی نوێ".
ئه‌و پسپۆره روونیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له رووی سه‌ربازییه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كاریگه‌ر بووه، كه تا ئێستا 9 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان مه‌شق پێكردووه.