مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبوه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوه‌وه.
لە کۆبوونەوەكه‌دا بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کران.
هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.