یهكهمجاره چاڤی بهمشێوهیه قسه دهكات
دوای شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی رابردووی بەرامبەر کادیز بارسێلۆنا لە گەڕێکی نوێ سبهی پێنجشهممه دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد، یاریزانانی باسێلۆنا دوایین یەکەی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا و جیرارد پیکێی بەرگریکاریش کە لە گەڕی رابردوو بەهۆی پێکانەوە دوورکەتەوە، بەشداری ئەم یەکە مەشقیەی کرد و بۆ یارییەکەی سبهی بەرامبەر سۆسیداد بانگهێشت کراوە و لەگەڵ ئاراوخۆ دەگەڕێنەوە دڵی بەرگری.
چاڤی: خۆم له یاریزانهكان توڕه نهكردووه
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانهی بارسێلۆنا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له بارهی یارییهكهی سبهی بهرامبهر ریال سوسیداد رایگهیاند ئەم یارییەش یارییەکی دیکەی کۆتاییە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، دهشڵێت: دۆڕانەکەمان بەرامبەر کادیز پەیوەندی بە لایەنی هزرییەوە هەبوو، ژینگەی ئێمە دیکتاتۆری نییە و بە هیچ شێوەیەک دوای یارییەکەی کادیز خۆمان لە یاریزانەکان توڕە نەکردووە و تەنیا رێنماییمان داوە، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا و دوای بردنەوەی کلاسیکۆ ئێمە بە جۆش و خرۆش بووین بۆ بردنەوەی لالیگا، بەڵام سبهی ئێمە دەزانین کە ناسناوەکە نابەینەوە، دەتوانم بڵێم بردنەوەی لالیگای ئەم وەرزە ئیدی مەحاڵە.
له لایهكی دیكهیشهوه چاڤی قسە لەسەر دۆسیەکەی جیرارد پیکێ دەکات و پشتگیری یاریزانە کەتەلۆنیەکەش دەکات و دەڵێت پیکێ و رۆبیالێس ئامانجیان باشترکردنی تۆپی پێی ئیسپانیایە.
لهمبارهیهوه چاڤی دهڵێت، بۆچوونی من لەسەر تۆمارەکانی پیکێ ناگۆڕێت، هەر کەسێک بۆچوونی خۆی هەیە، روبیالێس کەسێکی پەیوەستە و من متمانەم پێی هەیە، پەیوەندیم لەگەڵ هەردووکیان زۆر باشە و پێموایە ئەوان بەدوای باشترکردنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەگەڕێن، من نیگەران نیم لەسەر ئەو قسانەی لەبارەی سۆزی ناوبژیوانان بۆ بارسێلۆنا دەکرێت، من دڵنیام کە ناوبژیوانان لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیاری نادروستیان نەداوە.
مێژوو له بهرژهوهندی بارسێلۆنایه
بارسا لە کاتێکدا رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە ئەم یانەیە لە دوایین حەوت یاریی لە یاریگای خۆی لە لالیگا پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە، بەڵام بارسا لە دوایین 13 یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان 1 سهرکەوتنی بەدەستهێناوە.
هاوکات بارسا لە دوایین چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە لالیگا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ لە خانەی دووەمی لالیگا و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ئاتڵێتیکۆ مەدرید و سێڤییا دەبینرێت و یارییەکی کەمتریشی کردووە، لە بەرامبەردا ریال سۆسیداد لە کۆی 32 یاریی 55 خاڵی کۆکردووەتەوە و له خانەی شەشەمی ریزبەندی دێت.