دواى 36 ساڵ دايكێك به‌ ديدارى كوڕه‌كه‌ى شاد ده‌بێته‌وه‌

دایك و كوڕێکی هەولێر دوای 36 ساڵ چاوەڕێی و دابڕان لەیەکتری، لە باشووری کوردستان جارێکی دیکە بە یەكدى شاد بوونەوە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/01f18064-ab10-43ef-8f10-bef4fcae9c4a/didari%20daik%20u%20korek.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دایك و كوڕێکی هەولێر دوای 36 ساڵ چاوەڕێی و دابڕان لەیەکتری، لە باشووری کوردستان جارێکی دیکە بە یەكدى شاد بوونەوە.

سەرەڕای ئەوەی پێيان وتووە دایكت لە ژیاندا نەماوە، بەڵام  ئومێد ماوەی 36 ساڵ لە ھەموو شوێنێك سۆراغی دایكی كردووە، تاكە شتێك كە بۆ ئومێد مابوویەوە لە دایكی رەسمێكی رەش و سپی بوو ئەو لە تەمەنی 12 ساڵی بڕیار دەدا خۆی بە شوێن دایكيدا بگەڕێت، بەڵام ھەموو ھەوڵەكانی بێ سوود دەبێت و ھەموان پێ دەڵێن دایكت مردووە.

ئەدیبە  لە تەمەنی 14 ساڵيدا ژیانی ھاوبەشی لەگەڵ باوكی ئومێد پێكھێناوە و دواتر ساڵی 1974دا ئاوارەی ئێران دەبن و لەشارۆچکەى گومبەند لە پارێزگاى مازندەران  نیشتەجێ دەبن و دواتر بە ھۆی كێشەی خێزانیەوە لەيه‌كدى جیا دەبنەوە و منداڵەكەی بە زۆر لێ دەسێندرێت. شاد بوونەوەی ئەدیبە و ئومێد دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە مێدیاكان ئێراندا.

مام رەسول زڕ باوكی ئومێدە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە ئەدیبە ھەوڵی دۆزینەوەی ئومێدی داوە، ئەو دەڵێت كاتێك یەكه‌مجار ئومێدم بینی ھەڵسوكەوت و رێگە رۆیشتنی لە كوڕەكەی خۆم دەچوو مام رەسول بە ئومێد دەڵی من ھەوڵ دەدەم دایكت بۆ بدوزمەوە كاتێك دەگەڕێتەوە ھەولێر و بە ئەدیبە دەڵێت، بەڵام ئەدیبە تووشی جەڵتە دەبێت و ناچار دیدارەكە دوا دەخات.

ئێستا ئومێد تەمەنی 37 ساڵە وئەندازیاری بیناسازیە و لەگەڵ كچێكی توركمان ھاوسەرگیری كردوە و خاوەنی منداڵێكە، ئەوشمان بیرنەچێت ئومێد بۆگەيشتن بە ھاوسەرەكەشی زیاتر لە سێ ساڵ چاوەڕوان بووە.