کچێک له ههولێر ونبوو لەسلێمانی دۆزرایەوە
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات، كچێك له ههولێرهوه بهرهو سلێمانی ههڵاتووه و دواجار له ماڵێكدا دۆزرایهوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر سەردانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد و ئهوهی خستهڕوو کە کچەکەی لەماڵ هاتووهته دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، گومانی دەکرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاند، دوای داواكاریی ئهو هاووڵاتییهی ههولێر، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
ههروهها پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بهوه دهكات، پاش لێکۆڵینەوە و گەڕان، توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە کچەکە لە ماڵێکدا بدۆزرێتەوە و رادەستی باوکی بکرێتەوە.
پۆلیس روونیكردهوه، لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی چۆنێتی هاتنی ئەو کچە بۆ سلێمانی و چوونی بۆ ئەو ماڵە و مانەوەی لەماڵەكهدا بەردەوامە.