كوردستان24 ورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر كه‌سی گه‌نده‌ڵی ده‌خاته‌ڕوو

له‌ناو ده‌ستگیركراوان به‌رپرسی باڵاش هه‌ن.. جگه‌ له‌ به‌رپرسانی ئیداری ژماره‌یه‌ك پزیشكیش ده‌ستگیركراون و چه‌ند شوێنێكیش داخراون
سه‌نته‌ری شاری دهۆك
سه‌نته‌ری شاری دهۆك

K24- دهۆك:

دوای ده‌ستگیركردنی سەرۆکی شارەوانی فەیدیێ لەگەل بەڕێوبەری ئیدارەی شارەوانیەکە و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر لەلایەن هێزەکانی ئاساییشی دهۆکەوە لەسەر کەیسی گەندەڵی، كوردستان24 زانیاری و ورده‌كاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

سەرچاوەیه‌کی ئەمنی بە کوردستان24ی راگەیاند، لەسەر پێدانی مۆلکی حکۆمی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بە فەرمانی دادوەر سەرۆکی شارەوانی فەیدیێ لەگەل بەڕێوبەری ئیدارەی شارەوانیەکە بو ماوەی 4 رۆژە دەستبەسەرکراون و بڕیارە ئەمڕۆ رەوانەی دەستەی دەستپاکی بکرێن.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دا، لەم چەند رۆژەی رابردوودا 3 پزیشك لە سنووری پارێزگای دهۆك لەسەر هێنانی دەرمانی قاچاغ دەستگیرکراون، لەگەل ئەوەش، چوار قاچاغچی هێنانی دەرمانی قاچاغ و نا یاسایی لە مووسل دەستگیرکراون، کە یەکێکیان شۆفێرە و یەکێك لە پزیشکەکانیش بەڕێوبەری نەخوشخانەیێکە.

لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ و ریگەپێنەدراویش، چوار دەرمانخانە داخراون، كه‌ دووانیان لە کۆمەڵگه‌ی شاریان و یەکێکیان لە قەزای سیمێل وئەوی دیكه‌یان لە ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆکە.

سەرچاوەکەی کوردستان24 ئاشکراشیکرد، دوو فەرمانبەری بانکی خوێنی دهۆك لەسەر گەندەڵی و دزینی پارە بو ماوەی 7 رۆژە دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا کراون.

یەکێك لە کارە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووبونەوەی گەندەڵییە، بو ئەم ئامانجەش کاری زوور کراوە و پێشوتریش لە سنووری پارێزگای دهۆك لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چەندین کەس كراوه‌ و سزادراون، لە نێویاندا بەڕێوبەر و بەرپرسی باڵا هەبوون و بە فەرمانی دادگا دەستگیرکراون.

H.B