بایربوك: بڕیارمانداوه سهرجهمی ئەو چەکانە ئاشکرا نەکهین کە رەوانەی ئۆکرانیامان كردوون
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشكرای دهكات، بەرلین بڕیاریداوە سەرجەم ئەو چەکانە ئاشکرا نەکات کە بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە رەوانەی ئۆکرانیایان کردوون.
ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رێگای لاتیڤیا رایگهیاند، بهرلین بەردەوام چەکی پێشکەوتوو بە ئۆکرانیا دەدات و مەشق بە سەربازەکانیشی دەکات.
وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا راشیگهیاند، "موشەکی دژە تانکمان رەوانەی ئۆكرانیا کردووە، جیا له موشەکە ستینگەرەکان و ئەوانی دیکەش هەرگیز ئاشکرامان نەکردوون، ئەمەش بۆ ئەوەی چەکەکان بەخێرایی بگەن".
بایربوك گوتیشی: "لەسەر چۆنێتی بەکارهێنان و پاراستنی سیستمە پێشکەوتووەکان، ئەڵمانیا مەشق بە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات کە رەنگە لەلایەن وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانانەوە دەستی بکەوێت یاخود راستەوخۆ بیکڕێت".
ههروهها گوتیشی "ئەگەر هاوبەشەکانمان جۆرە تۆپهاوێژێک رەوانەی ئۆکرانیا بکەن کە ئێمە نەتوانین رەوانەیان بکەین، ئەوا دەتوانین یارمەتی ئۆكرانیا له بواری مەشقپێكردن بدهین، تاوەکو بتوانن بەکاری بهێنن."