سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا: تا ئێستا 20 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، سوپای رووسیا کە له دژی كیێڤ شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندووه، تا ئێستا پتر له 20 هەزار سەربازی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆكرانیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، 20 هەزار و 900 سەربازی کوژراوە، 171 فڕۆکە، 150 هیلیکۆپتەر و 815 تانک، دوو هەزار و 87 زرێپۆش، 391 تۆپهاوێژ، 136 مووشەکهاوێژ و 67 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تێکشکێندراوە.
هەروەها راگه‌یه‌ندراوه‌کەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزەکانی رووسیا هەزار و 504 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، هەشت کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، 76 تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و 165 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە 25ی ئاداری رابردوودا بڵاویکردەوە، ئۆكرانییه‌كان هەزار و 351 سەربازیان لێ کوژراوه.