"هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته به‌شێك له چاره‌سه‌ری نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی وزه له جیهاندا"
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ له‌نده‌ن و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شێك له تیمه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا، جه‌خت له بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كان كرایه‌وه، جیا له‌وه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی وزه و كۆچبه‌ران و پێكه‌وه‌ژیان كرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زایه‌كی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكی هه‌ستیاردا ئه‌نجامدرا، كاتێك جه‌نگ له‌و ئه‌وروپا به‌رپایه.
دكتۆر په‌روێز ره‌حیم، شاره‌زای ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له 16 – 5 – 2021دا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پڕۆژه‌یه‌كی زۆر وردی پێكهاتوو له 105 لاپه‌ڕه‌ی به‌ناوی "به‌ریتانیای جیهانی له‌سه‌رده‌می ركابه‌رایه‌تیدا" له بواره‌كانی به‌رگری، ئاسایش، گه‌شه‌پێدان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، پێشكه‌شكرد، كه باس له نیگه‌رانییه‌كانی له‌نده‌ن ده‌كات و له‌ئاستی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له داهاتوودا، تێیدا ئاماژه به‌و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تیانه كراوه كه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌م پسپۆره گوتی: "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی سێ رۆڵی یه‌كجار سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌م: رۆڵی سیاسی كورد له‌ناو عێراق كه هاوسه‌نگپارێز و خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی فه‌رمییه.
دووه‌م: پرسی پێشمه‌رگه و دیپلۆماسی سه‌ربازی و دژ به داعش.
سێیه‌م: پرسی وزه‌یه، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته به‌شێك له چاره‌سه‌ری نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی وزه له جیهاندا، هه‌روه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
دكتۆر په‌روێز ره‌حیم روونیكرده‌وه، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له داهاتوودا گرنگی پێده‌درێت، كه له به‌ڵه‌نامه‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه، له پرسه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پرسی پێكه‌وه ژیان و له‌خۆگرتنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران، خاڵی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه.