گرووپی حەوت 24 ملیار دۆلار دەداتە ئۆکرانیا

ئامادەی خۆیان بۆ هاوکاری زیاتر دەربڕی
گرووپی 7
گرووپی 7

K24 – هەولێر

وڵاتانی ئەندام لە G7 رایانگەیاند، 24 ملیار دۆلار دەدەنە ئۆکرانیا و ئامادەیی خۆشیان بۆ هاوکاری زیاتر دەربڕی.

وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندام لە G7 لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کردووە، بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و دووپاتیشیان کردووەتەوە، ئامادەن هاوکاری زیاتری ئەو وڵاتە بکەن.

هەروەها وەزیرانی دارایی گرووپی حەوت، نیگەرانی خۆشیان لەبارەی بەشداری پێکردنی رووسیا لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی وەک کۆمەڵەی 20 و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی دەربڕیوە، داواشیان لە رێکخراوە جیهانییەکان کردووە چالاکییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ هەڵپەسێرن.