پێشبینییە نەرێنییەکان نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 0.91% بەرز بووەوە
نەوت
نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەوە. هۆکارەکەشی بۆ کەمی خستنەڕوو لە لایەن لیبیا، و پێشبینییەکانی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتییە بەوەی خەملاندنەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان دابەزاند.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.91% بۆ 107.77 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێ نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.19% بۆ 102.75 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لیبیا کە ئەندام رێکخراوی ئۆپێکە رایگەیاند، بەهۆی داخرانی کێڵگە سەرەکییەکان و بەندەرەکانی هەناردەکردن، رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت زیان بە وڵاتەکە دەکەوێت. بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین کاریگەریی کردووەتە سەر خواست، چونکە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیانی بە چالاکییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی جیهانی گەیاندووە.

هاوکات بەهۆی مەترسییەکانی کاریگەری چین، سندووقی نەختیە نێودەوڵەتی رێژەی گەشەی ئابووری بە نزیکەی %1 دابەزاند.