مالیکی: پێویستە حکومەتی عێراق بەپەلە کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە وڵات بهێنێت

"هێرشەکانی تورکیا بوونەتە هۆی ترساندنی خەڵک"
نووری مالیکی
نووری مالیکی

K24 - هەولێر

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، کۆتایی بە بوونی پەکەکە بهێنێت.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا "لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە بەپەلە کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە وڵات بهێنێت، بۆ ئەوەی دانیشتوانی شار و گوندەکانی ئەو ناوچانە بتوانن بە ئارامی بژین".

گوتیشی "هێرشەکانی تورکیا بوونەتە هۆی ترساندنی دانیشتوانی دهۆک و سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر خاکی عێراق دەکەین".

مالیکی راشیگەیاند "بەهۆی بوونی پەکەکە و هێرشەکانی سوپای تورکیا کورد و کریستانەکان، لەو ناوچانەی پەکەکەی لێیە لە ترس و دڵەڕاوکێ دەژین و بەوهۆیەشەوە ناچارن بۆ شوێنەکانی دیکە کۆچ بکەن".