ناردنی وێنە لە ئایفۆنەوە هاوشێوەی ترەمپ بەدرۆت دەخاتەوە

ئامۆژگاریەك لە تیک تۆکەوە..
تیک تۆک & ئایفۆن
تیک تۆک & ئایفۆن

K24 - هەولێر:

ئایا دەزانیت بە ناردنی وێنەیەك لە ئایفۆنەکەتەوە دەتوانیت تەواوی زانیاریەکان سەبارەت بەو وێنەیەی کە گرتووتە، رادەستی کەسی وەرگری بکەیت، لەناویاندا ناونیشانی مۆبایلەکەت کە دەکرێت بۆ چاودێری کردنت بەکاربهێندرێت.

کچێک کە ئەندازیار و پسپۆڕی ئاسایشی سایبەرییە لە هەژماری تیک تۆکەکەی ئەو ئامۆژگاری و پێشنیارانە بڵاودەکاتەوە کە یارمەتیدەرن لە پاراستنی زانیاریە کەسیەکان کە دەکرێت بەهۆی فەرامۆشکردنی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانمانەوە مەترسی ئاشکرابوونیان زیاد بکەین.  

"Cybersecurity Girl" لە ڤیدیۆکەیدا هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە باشترە کە پێش ناردنی هەر وێنەیەك خزمەتگوازری (لۆکەیشن) ناونیشان لەسەر وێنەکە بکوژێنەرەوە، دواتر وێنەکەت بنێرە.

@cybersecuritygirl iPhone data security tip that you probably didn’t know #iphone #iphonetricks #datasecurity #dataprivacy #protectyourdata #womenindata #dataprotection #cybersecurityexpert #techtok #techtips #sustainablebeauty #nba #camping @cybersecuritygirl ♬ As It Was - Harry Styles

یەکێک لەو نموونانەی کە ئاشکرابوونی زانیاری تایبەتی لێکەوتەوە، ئەوە بوو کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کرا، کۆشکی سپی چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە، کە وا دەریان دەخست ترەمپ بۆ چەندین کاتژمێر سەرقاڵی کارکردن بووە.

بەڵام کاتێک رۆژنامەنووسان لە رێگەی وێنەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کرد، دەرکەوت لە ماوەی 10 خولەکدا وێنەکان گیراون، نەک چەندین کاتژمێر وەک ئەوەی کۆشکی سپی بانگەشەی بۆ دەکرد.  

H.H