ئه‌مڕۆ ته‌نها 27 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندران

هیچ كه‌سێك به‌ په‌تاكه‌ نه‌مردووه‌ و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی تووشبوونه‌
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشبوونه‌
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشبوونه‌

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌ په‌تاكه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ هه‌زار و 324 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 27 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا، كه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌یه‌ و ئه‌مڕۆش 54 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندران.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (785)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 785ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 785ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

H.B