هه‌ولێر.. كچه‌ قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

"رووداوه‌كه‌ له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر روویداوه‌"
ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پۆلیس
ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پۆلیس

K24 - هەولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، كچێكی له‌ دایكبووی 2001 له‌ باڵه‌خانه‌ی "سه‌ید باقی" له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، ئه‌و كچه‌ قوتابییه‌ ناوی ئاریان محه‌مه‌د خه‌لیله‌، قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌شی كتێبخانه‌ بوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌ ده‌ستكرا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌، هۆكار و ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 ئاریان محه‌مه‌د خه‌لیل، ئه‌و كچه‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
 ئاریان محه‌مه‌د خه‌لیل، ئه‌و كچه‌ قوتابییه‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
باڵه‌خانه‌ی
باڵه‌خانه‌ی "سه‌ید باقی" له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان