ئه‌ردۆغان: سه‌دان هه‌زار كه‌سمان له‌ده‌ریا رزگار كردووه نه‌مانهێشتووه بخنكێن
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركۆماری توركیا، ئاشكرای ده‌كات، هێزه ده‌ریایییه‌كان و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ری نایاساییان له ده‌ریاكاندا رزگار كردووه و نه‌یانهێشتووه بخنكێن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سوپای توركیا به ته‌واوی كارمه‌ندانییه‌وه هاوكاریی مرۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ریان له ده‌ریاكاندا رزگار كردووه.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، توركیا وڵاتێكه له سێ لاوه به ده‌ریا ده‌وره دراوه، بووه‌ته خاوه‌ن هێزێكی ده‌ریایی.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان بۆ پێشكه‌وتن، مۆدێرنبوون و هاوچه‌رخبوون ته‌رخان كردبووه، كۆچبه‌رانیان له ده‌ریاكاندا رووبه‌ڕووی مه‌رگ كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به ژێرئاوخستنی به‌له‌مه‌كانیان هه‌وڵیانداوه به ئه‌نقه‌ست كۆچبه‌ران بخنكێنن".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هێزه ده‌ریایییه‌كان و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانمان سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له خنكان رزگار كردووه".