ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاند كێیه؟
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئاشكرای ده‌كات، پارێزه‌رێكی دانیماركی ته‌مه‌ن 40 ساڵان هه‌ڵساوه به سووتاندنی قورئانی پیرۆز، كه دامه‌زرێنه‌ری پارتی توندڕه‌وی "سترام كورس"ـی دانیماركییه له ساڵی 2017.
رۆژنامه‌ی "لۆبوان"ـی فه‌ره‌نسی له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، راسموس پالودان، ئه‌و كه‌سه‌ی موسڵمانانی له سه‌رانسه‌ری جیهان تووڕه كرد، كاتێك له وڵاتی دووه‌می "سوید" له شاری مالمۆ له سه‌ر شه‌قامێكی گشتی، قورئانی پیرۆزی به ئاشكرا سووتاند.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، پالودان له ساڵی 2019 له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی قورئانی پیرۆزی سووتاندووه، بووه هۆی دروستبوونی كرده‌ی توندوتیژی و بڵاوبوونه‌وه‌ی رقوكینه.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پالودان به‌رده‌وام دژی موسڵمانانی كۆچبه‌ری له ئه‌وروپا هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، هه‌میشه له ژێر چاودێری چڕی پۆلیسدابووه.
پالودان له‌باره‌ی خۆیه‌وه گوتی: "من كه‌سێكم هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كرێت، ده‌یان جار هێرشم كراوه‌ته سه‌ر، به‌رده‌وام جلی گولـله‌نه‌بڕ ده‌پۆشم".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی لۆبوانی فه‌ره‌نسی، پالودان هه‌میشه به‌رگری له‌و كاریكاتێرانه ده‌كات كه دژی په‌یامبه‌ری ئیسلام "محه‌مه‌د" (د.خ) پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه، كاتێك رۆژنامه‌ی "پۆڵاندس بۆستن"ـی دانیماركی ئه‌و جۆره كاریكاتێرانه‌ی بڵاوكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی تووشی مه‌ترسی گه‌وره كرده‌وه.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه پالودانی به كه‌سێكی بێزاركه‌ر و بڵاوه پێكه‌ری رقوكینه ناو ده‌بات، كاتێك له 11ـی نۆڤێمبه‌ری 2020 له پاریس به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستگیر كرا و رێگری لێكرا.
دوای پاریس به‌لژیكاش له‌باره‌ی پالودانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سێكی په‌سند نییه، چونكه هه‌وڵیدا له شاری مۆلینبێك قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، بۆیه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان پالودان گوتاری رقوكینه له جیهاندا بڵاو ده‌كاته‌وه.
پالودان له ساڵی 2020 به‌هۆی دژایه‌تیكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناسنامه‌ی له سوید پێدرا، چونكه دانیمارك ئه‌و كه‌سه‌ی له وڵاته‌كه ده‌ركرد، كه ببوه هۆكاری زیانگه‌یاندنی ملیۆنه‌ها دۆلار به وڵاته‌كه‌ی.
پالودان له‌ساڵی 1982 له دانیمارك له دایكبووه، له زانكۆی كۆپنهاگن یاسای خوێندووه، دواجار بووه‌ته پارێزه‌ر، ژیانی سیاسی له ساڵی 2003 له ریزی پارتی لاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی لیبراڵی ده‌ستپێكردووه.
بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی 2007 پالودان ئابڕووی ژماره‌یه‌ك پایسكل سواری له دانیمارك به تۆمه‌تی پێشێلكرنی یاساكانی هاتووچۆ له رێگه‌ی تۆڕی ئه‌لیكترۆنییه‌وه برد و وێنه‌یانی بڵاوكرده‌وه.
دواجار پالودان بووه كاندیدی پارتی كۆمه‌ڵایه‌تی لیبڕاڵ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی 2017 كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێنا، كه پارتێكه داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی رۆژئاوایی نین یاخوود موسڵمانن له دانیمارك ده‌ربكرێن، چونكه به كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌یانناسێنێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره