"زەنگی وشکەساڵی لێدەدرێتەوە"
K24 – هه‌ولێر:
مانگێکە باران لە ھەرێمی کوردستان نەباریوە و وەرزی بەھاری ئەمساڵ زۆر بێ باران بووە، دەغڵ و زەوییە کشتوکاڵیەکان پێویستی زۆریان بە بارانە و ھاووڵاتیان دەستیان بە نوێژە بارانە کردووە تا بارانی رەحمەت دابارێت.
لە ئاینی ئیسلامدا نوێژە بارانە سونەتتە، ژن و پیاو بچووک و مەزن دەستی نزا و پاڕانەوە روو لە ئاسمان بەرز دەکەنەوە تا باران ببارێ وزەوی پاراو بکات.
مامۆستا تۆفیق، مامۆستای ئایینی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، نوێژه بارانه له ئیسلامدا له‌وكاته‌وه ده‌كرێت كه مرۆڤ پێویستی به بارانبارین بێت، بێگومان هه‌موومان پێویستمان به ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌یه.
بایز حەسەن عه‌لی، پیشه‌ی جووتیاره، له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی و بێ‌بارانی گوتی: "كه‌ره‌سته‌كانی ئاودانمان دابینكردووه، به‌و هیوایه‌ی كه به‌شێكی ده‌غڵ و دانمان بۆ ئاو بدات به‌ڵكو كه‌مێك "كا"ـی بكات".
رۆژگار محه‌مه‌د، ئاژەڵداره، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "گژوگیا سیس بوون، له ئێستادا لووتكه‌ی وه‌رزی به‌هاره، ده‌شت تاوه‌كو شاخ وشكن، مه‌ڕ و بزن تێر ده‌خۆن، به‌ڵام مانگا نا، چونكه گژوگیا ناكه‌وێته به‌ر ده‌میان، ده‌بێت عه‌له‌فیان بۆ دابین بكرێت".