به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی باڵنده‌كانیش كۆچ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ئاڵپه‌ر تویده‌ش، فۆتۆگرافه‌ری سروشت و ژیانی كێوییه‌كان، ئاشكرای ده‌كات، "ئیدی باڵنده‌كان له شوێنی مانه‌وه‌یان نابیندرێن".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له كاتێكدا رووداوه سروشتییه‌كان و گۆڕانی ئاو و هه‌وا سه‌رچاوه‌یان بۆ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵانه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ملیۆنه‌ها كه‌س، هه‌روه‌ها گیانله‌به‌رانیش له‌و زیانانه بێبه‌ش نین، به تایبه‌ت باڵنده‌كان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاو و هه‌واوه ئاراسته‌ی كۆچیان به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه ده‌گۆڕن كه پێشتر بۆی نه‌چوون.
فۆتۆگرافه‌ری سروشت و ژیانی كێوی، ئاڵپه‌ر تویده‌ش، راگه‌یاند، ساڵانێك بوو باڵنده‌كان به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سروشتی رێڕه‌وی كۆچكردنیان د‌یاریكردبوو، ئه‌و ئاراسته‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان لێوه ئه‌نجام ده‌درا كه‌م مه‌ترسیدار بوون بۆ باڵنده‌كان، چونكه ده‌سكه‌وتنی خۆراك زه‌حمه‌ت نه‌بوو و كه‌متر ماندوو ده‌بوون زیاتر له‌و ئاراستانه‌وه كۆچیان ده‌كرد.
تویده‌ش راشیگه‌یاند، "وای لێهاتووه به چاو ده‌بیندرێت شوێنی مانه‌وه و ئاراسته‌ی كۆچكردنی باڵنده‌كان گۆڕاوه و له میانی ئه‌و 10 ساڵه‌ی چاودێری باڵنده‌كانم كردووه ده‌بینم گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كۆچی باڵنده‌كان".
پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ، سه‌رۆكی به‌شی زینده‌ناسی له كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه جۆری ئه‌و باڵنده كێوییانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایی له توركیا ده‌بیندرێن، گه‌رمبوونی زه‌وی كاریگه‌ری تێ كردوون.
گوتیشی: "له‌قله‌قه‌كان دوای زاوزێ كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌فریقا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و راهاتن له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا ئیدی زستانانیش له توركیا ده‌مێننه‌وه".