به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: هه‌ندێك لایه‌ن حكومه‌ت وه‌ك هوتێلی پێنج ئه‌ستێره سه‌یر ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جیا له ژماره‌یه‌ك پێكهاته و حزبی دیكه‌ش كه پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی پارتی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن حكومه‌ت وه‌ك هوتێلی پێنج ئه‌ستێره سه‌یر ده‌كه‌ن، هه‌ركات خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌دڵ نه‌بوو، جێێ ده‌هێڵن.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، ئێمه‌ی پارتی له‌هه‌موو كات و دۆخێك‌دا له گۆڕه‌پانه‌كه ماوینه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی دروستبوونی قه‌یران، كۆمه‌ڵه حزبێك هه‌ن هه‌رزوو ده‌كشێنه‌وه، به‌ر له هه‌موویان یه‌كێتی.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كاتی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌نیا له مه‌یدانه‌كه مایه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كۆمه‌ڵێك حزب چووبوونه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی پاكانه بكه‌ن و خۆیان له‌وێ ناونووس بكه‌ن، ئه‌وان پێیان وابوو پێشمه‌رگه له پردێ ده‌شكێت، بینیان پارتی ته‌نیا مایه‌وه و كوردستانی پاراست.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا روونیكرده‌وه، له دوای ئابڵوقه‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی حزبه‌كان ده‌یانگووت فڕۆكه‌خانه راده‌ست بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه له ئه‌رشیڤه‌كان ماونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: یه‌كێتی له حكومه‌ت "له هه‌ولێر شه‌ریكه"، "له سلێمانی ئۆپۆزسیۆنه"، "له‌سه‌ر سنووره‌كان قاچاخچیین"، له "به‌غداش نه‌یاری ئه‌م حكومه‌ته‌ن".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێتی پاره‌كه‌ی به‌شی ناكات، ئه‌گینا ده‌مێك بوو ده‌یكرد به دوو ئیداره‌یی، هه‌روه‌ك بینیمان چۆن پێشتر باسی ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی و جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ناوبراوگوتی: "یه‌كێتی ده‌توانێت به‌و داهاته‌ی په‌یدای ده‌كات، سلێمانی و قه‌زا و ناحییه‌كانی بكات به جوانترین ناوچه و ئاوه‌دانی بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ناتوانن مووچه دابین بكه‌ن و له هه‌ولێره‌وه بۆیان ده‌چێت، مانگانه داهاتی ناوخۆیی سلێمانی 140 ملیار دیناره".
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "پڕۆژه‌كانی دوو سایدی "كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان"، "دووكان چوارقوڕنه" و "100 مه‌ترییه‌كه‌ی سلێمانی" راگیران و یه‌كێتی پاره‌كه‌یانی خوارد، جیا له كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌و پۆستانه‌ی كه یه‌كێتی له حكومه‌ت وه‌ریگرتوون، مافی حزبێكه كه 32 كورسی هه‌بیت، واته به زیاده‌وه پۆست و پله‌یان پێدراوه".