سبه‌ی له شه‌ش پارێزگای عێراقی پشووی فه‌رمییه
به‌هۆی ئه‌م یاده‌وه

K24 - هەولێر:
شه‌ش پارێزگای عێراقی به بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردیان به پشووی فه‌رمی.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی میسان، نه‌جه‌ف، به‌سره، دیوانییه، واست و بابل له راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیدا رایانگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای لێبێت، سبه‌ی شه‌ممه 23ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگای كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایی بوونی ده‌وامی قوتابخانه‌كانی له رۆژی شه‌ممه‌دا راگه‌یاند.
ئیمامی عه‌لی، ئامۆزا و زاوای پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌ده درودی خوای له‌سه‌ربێت، له‌لایه‌ن عه‌بدولره‌حمانی كوڕی مه‌لجه‌م كه به خه‌واریجه‌كان ناسراوه له 21ـی ره‌مه‌زانی ساڵی 40ـی كۆچی كه ده‌كاته 661ـی زاینی تیرۆر كراوه، ساڵانه شیعه‌كانی جیهان و عێراق له‌و رۆژه‌دا شینی بۆ ده‌گێڕن.