ئێران بۆ واشنتن: لە ھێڵە سوورەکان پاشگەز نابینه‌وه‌

"ئێران داواکارییە زۆرەکان قبوڵ ناکات"
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاشكرای ده‌كات، لە رێگەی یەکێتی ئەوروپاوە گۆرینەوەی پەیام له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئەمه‌ریکا بەردەوامە و تاران ئەوەی بە واشنتۆن راگەیاندووە لە ھێڵە سوورەکان پاشگەز نابێتەوە.

بەگوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئەنجامداوە.

عەبدوڵڵاھیان لە میانی پەیوەندییەکەدا باسی لە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی كردووه‌ کە لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا گفتوگۆكان بەردەوامن و گوتی: "گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمه‌ریکا لە رێگەی یەکێتی ئەورووپاوە بەردەوامە، لەمباره‌یه‌وه‌ چەندین جار جەختمان لەوە کردووەتەوە کە ئێران داواکارییە زۆرەکان قبوڵ ناکات و لە ھێڵە سوورەکانی پاشگەز نابێتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوەش کرد، هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیی و دانوستانەکان بە ئاراستەی خۆیدا دەڕوات و ئەگەری ھەیە بگەنە رێککەوتنێکی ھەمیشەیی.