دوو فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه له كوبانێ كوژران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگری سوپای توركیادا، له كوبانێ دوو فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان كوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، "دەزگای هەواڵگری میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەریەکە لە رۆبن عەبدولقادر محەمەد و رانیا حەنانی لە چالاکی خستووه، کە بەرپرسی باڵای یەپەگە و په‌كه‌كه بوون و لە شاری کۆبانێ چالاکییان هەبووە".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه له كوبانێ بیستراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی جۆر و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان نه‌زانراوه.