عێراق له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداری كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی 11 ملیار دووجای ئاوی له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو دا، داواش ده‌كات به خێرایی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكرێت.
عه‌لی رازی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، قه‌یرانی ئاو له عێراقدا به‌رده‌وامه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، گه‌رمبوونه‌وه‌ی گۆی زه‌وی، كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین، لاوازی به‌رگه به‌فر و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، هۆكاری دیكه‌ی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوان له نزیك رووباره‌كان، جیا له دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره، بۆ گلدانه‌وه‌ی بڕه ئاوێكی زۆر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق خراوه‌ته ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری تێكردووه.
عه‌لی رازی گوتی: "وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵانی 2014 تاوه‌كو 2035، عێراق زیاتر له 11 ملیار دووجار داهاته ئاوییه‌كانی كه‌مده‌كات.
هه‌روه‌ها گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان گوتیشی: "پێویسته له‌باره‌ی ئیستیحقاقی ئاوی عێراق قسه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكرێت و زیانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌ش بكرێن". ده‌شڵێت: "بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان پلانی هه‌یه ئاوی به‌نداوه‌كان به‌ربداته‌وه، جیا له‌وه‌ش پێداویستییه كشتوكاڵییه‌كانیش پڕ بكاته‌وه".