بكوژی منداڵه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
K24 – كه‌ركووك:
دوای رفاندنی منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان له كه‌ركووك، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، پاش ئەوەی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان به‌ناوی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د له گه‌ڕه‌كی خه‌زرای شاری كه‌ركووك رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمرۆ 22ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 تەرمی بە کوژراوی لەنزیک گەڕەکی پەنجاعەلی لەسەر شەقامی (کەرکوک -بەغدا) دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگه‌یاند، ئێستا بکوژی منداڵەکە دەستیگرکرا کە دەکاتە خاڵ و کوڕی خاڵی و خەڵکی بێجینە و لە کەرکووک نیشتەجێن.