د. زێڕه‌ڤان به‌رواری: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ك درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
د. زێڕه‌ڤان به‌رواری، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانمان بۆ داهاتوو رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌گێڕێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی درووستكردووه، نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ك درووست ده‌كات.
زێڕه‌ڤان به‌رواری گوتی: هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا تووشی چه‌ند قه‌یرانێك بووه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی درووست كردووه، بۆیه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درووستیكردووه، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌ز
گوتیشی: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و ناوخۆش سوودی هه‌یه، كه زۆربه‌ی بواره‌كان رێكده‌خاته‌وه، ئه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا باوه و پێیده‌گوترێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیه، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا چاره‌سه‌كردنی هه‌ندێك قه‌یران هه‌نگاوی بۆ نراوه، به تایبه‌تی له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا، ئه‌مانه پێویستی به چاكسازی هه‌یه و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وێت، ئه‌مه له رووی نێوده‌وڵه‌تیشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوخۆیی، سیاسه‌تێكی به‌هێز به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت.
زێڕه‌ڤان به‌رواری روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر لایه‌نه جیۆسیاسییه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌وا چی كه‌متر نییه له وڵاتانی كه‌نداوه، وه‌ك وڵاتی قه‌ته‌ر، ئێمه ده‌توانین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی خۆمان به‌كاربێنین بۆ به‌هێزكردنی كیانێكی سیاسی به‌هێزی نیمچه سه‌ربه‌خۆ بۆ قۆناغی داهاتوومان.
روونیشكرده‌وه، به‌ریتانیا دوای برێكست "ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا"، بڕیاری داوه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ په‌یڕه‌و بكات، تا راده‌یه‌ك جودا له سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی تایبه‌ت په‌یڕه‌و بكات، راسته به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ریتانیا تا ئێستا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز توانیویه‌تی پارێزگاری له به‌هێزی خۆی بكات.
زێڕه‌ڤان به‌رواری ئاشكرای كرد، به‌ریتانیا له گۆڕینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له عێراقیش مێژوویه‌كی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانی به‌ریتانیا له‌كاروباری عێراق دوای ساڵی 2003 به ئاشكرا دیاره، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی هه‌یه، ئه‌وه‌ش دیاره كه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنێكی به‌هێز بۆ به‌ده‌ستخستی سووته‌مه‌نی فه‌راهه‌م بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه، ئه‌وان به‌و هیوایه‌ن له قۆناغی داهاتوودا ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی له‌نده‌ن بۆ سووته‌مه‌نی هه‌یه‌تی، پڕبكاته‌وه، ئه‌وان كێشه‌ی سووته‌مه‌نیان هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵی خۆی هه‌بێت له‌و بواره‌دا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ته‌كنه‌لۆژیا و په‌روه‌رده و بواره‌كانی دیكه‌ش سوود له‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ربگرێت، له‌هه‌مانكات ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك له بواری وزه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بكرێت، ئه‌مه ده‌بێته رێگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له رووه سیاسییه‌كه‌ی. په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ ئابووری هه‌رێمی كوردستان گرنگه و به‌جۆرێكه، كه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ك ده‌داته هه‌رێمی كوردستان.