چه‌ند لایه‌نێك رێگری له كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وادەکەی دیاریکراوە، کە یەکی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵە، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، فەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە ئامادەکاری لۆجیستی بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی بوونەتە کۆسپ لەبەردەم ئەو پرۆسەیەدا، چونکە بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ئامادەنین کۆبوونەوەی پەرلەمان کوردستان بکرێت، بە بڕوای چاودێرانی سیاسیش ئەمەش دژ بە بنەما دیموکراسییەکانە.
ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و بەتایبەت لە وادەی خۆیدا، یەکێکە لە سەرەکیترین بنەماکانی دیموکراسی لەناو ئەو وڵات و کۆمەڵگایەکدا، لە هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو حزبانە زۆرن، کە دیموکراسیەت بەردەوام لەسەر زمانیانە، بەڵام ژمارەیان کەمە ئەو حزبانەی ئامادەن بچنە هەڵبژاردنەوە و دیموكراسی قبووڵ بكەن.
هۆگر چەتۆ، شارەزای هەڵبژاردنەکان گوتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ناوبانگێكی باشی نێوده‌ڵه‌تی هه‌بێت و له‌و وڵاتانه هه‌ژمار بكرێت، كه پڕۆسه‌ی دیموكراسی تێیدا قووڵه، ده‌بێت واده‌ی هه‌ڵبژاردن موقه‌ده‌س بێت و قابیلی ئه‌وه نه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بیگۆڕێت، چ به‌هایه‌ك بۆ دیموكراسی ده‌مێنێته‌وه، كاتێك من براوه‌م بم رازی ببم به هه‌ڵبژاردن و كاتێك دۆڕاوبم، به هه‌ڵبژاردن رازی نه‌بم، له ئه‌نجامدا نیشانه‌یه‌كی سه‌رسوڕمانی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌گشتی.
هەڵبژاردنی خولی شەشە می پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وادەکەی دیاریکراوە کە مانگی یەکی مانگی دەی ئەمساڵە، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، فەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە ئامادەکاری لۆجیستی بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی بوونەتە کۆسپ لەبەردەم ئەو پرۆسەیەدا، چونکە ئامادەنین بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان کوردستان بکرێت و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ئەمەش دژ بە بنەما دیموکراسییەکانە.
زیرەک کەمال، چاودێری سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه به‌ندن و له‌یه‌كتر جیا ناكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن گرنگتره ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا هه‌یه رێزی لێبگیرێت.
یەکێتی و چەند لایەنێکی سیاسی داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن، پارتی بۆ ئەمە داوادەکات کە پرۆژەکەیان بێننە ناو دانیشتنەکانی پەرلەمان و لەناو هۆڵی کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، بەڵام ئەم لایەنە سیاسییانە نە پرۆژەکەیان دێنن نە ئامادەشن دەست بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەنەوە بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.