ژماره‌یه‌ك مووشەك لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 3 مووشەك لە کەرەتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، بۆیه بڕیاریان داوه ده‌روازه‌ی ئیریز (به‌یت حانون) به رووی كرێكارانی كه‌رتی غه‌ززه دابخه‌ن.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، 3 مووشەك لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، کە یەکێکیان لە ناوچەیەکی چۆڵ لە نزیك پەرژینی نێوان ئیسرائیل و باکووری کەرەتی غەززە کەوتووەتەوە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل ئەوەش خراوەتەڕوو، کە مووشەکێكی دیکە لەنێو سنووری کەرتی غەززە کەوتووەتە خوارەوە، لە کاتی ئاراستەکردنی مووشەکەکانیش سیستمی ئاگادارکردنەوە کارا نەکراوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل دوای مووشه‌كبارانكردنه‌كه بڕیاریان داوه ده‌روازه‌ی (به‌یت حانون) به رووی كرێكارانی كه‌رتی غه‌ززه دابخه‌ن.
ده‌روازه‌ی به‌یت حانوون تاكه ده‌روازیه له نێوان كه‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل، كه له‌و ده‌روازه‌یه‌وه كرێكارانی كه‌رتی غه‌ززه بۆ كاركردن ده‌په‌ڕنه‌وه ئیسرائیل و میسر و ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
تا ئێستا هیچ لایەنێك لە غەززە بەرپرسیارییەتی ئاراستەکردنی مووشەکەکانی بە رووی ئیسرائیل نەگرتووتە ئەستۆ.