بۆمبێکی چێندراو لیوای تایبەتی پۆلیسی فیدراڵی بەئامانج گرت

دوو پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون
پۆلیسی فیدراڵی
پۆلیسی فیدراڵی

K24 - هەولێر:

لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە زڵوعیە بە لیوای تایبەتی پۆلیسی فیدراڵی لەکاتی ئەرکی ئۆپراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵایین)، دوو پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، بەھۆی تەقینەوەکە دوو پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون .

ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"ـی ھێزەکانی عیراق، لە بەرە بەیانی ئەمڕۆوە لە پارێزگای ئەنبار بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش دەستی پێکردووە.

زڵوعیە دەكەوێتە سەر رووباری دیجلە و 90 كیلۆمەتر لە باكووری بەغداوە دوورە. پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە بەیەك دەگەیەنێت.