وەزیری بەرگریی کەنەدا: كاروانێك چه‌كمان بۆ ئۆكرانیا ناردووه‌

کەنەدا به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به‌ ئۆكرانیا ده‌دات
ناردنی چه‌كی كه‌نه‌دا بۆ ئۆكرانیا.. ئه‌رشیڤ
ناردنی چه‌كی كه‌نه‌دا بۆ ئۆكرانیا.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

ئەنیتا ئاناند، وەزیری بەرگریی کەنەدا لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، زنجیرەیەك تۆپی هاوەنی جۆری M-777مان بۆ ئۆکرانیا ناردوو.

ئاناند، تیشکی خستە سەر ئەوەی ناردنی چەك بۆ ئۆکرانیا بە هاوکاری هاوپەیمانانی ئەمریکی ئەنجامدراوە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ سەرەتای هەفتەی رابردوو باسی لە پلانی ناردنی چەك کردبوو، بەڵام هیچ وردەکاری لەبارەی جۆر و ژمارەی چەکەکان نەخستبووەڕوو.

ترودۆ، پێشتر لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوانان گوتبووی: ناتوانم وردەکاری لەبارەی جۆر و ژمارەی چەکەکان و چۆنییەتی ناردنەکە بخەمەڕوو.

به‌ گوێره‌ی ‌هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی CBSی ئه‌مه‌ریكی، کەنەدا چوار تۆپی سووکی بۆ ئۆکرانیا ناردووە و لە بارەی ناوەڕۆک و چۆنیەتی ناردنی کاروانەکە زانیاری زیاتر نەدراوە.

کەنەدا ماوەیەک بەر لە ئێستا بەشێک لە ستۆکی چەکی دژەتانکی جۆری کارڵ گۆستافی ناردبووە ئۆکرانیا و وەزارەتی بەرگریش ئاشکرای کردبوو، کە لەسەر داوای ئۆکراینییەکان "ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی دژەزرێپۆش"ی دابین کردووە.