به نێوه‌ندگیری عێراق هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه به‌منزیكانه كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه له به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه، تێیدا رایانگه‌یاند، له‌پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و ریاز، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵات له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
سایتی "نور نیوز"ـی نزیك له حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، به سه‌رپه‌رشتی عێراق و عومان، گه‌ڕی پێنجه‌می گفتوگۆكانی نێوان تاران و ریاز له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و سایته ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پێناو به‌رده‌وامی گفتوگۆكان، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له پته‌وتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوانیان كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته ئێرانییه، دۆخی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان نوێنه‌رانی ئێران و سعوودیه، به چاودێری عێراق، ئارام و له‌بار بوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
ئه‌و سایه‌ته‌ی نزیك له حكومه‌تی ئێرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران (حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان) و سعوودیه (فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود)به‌سه‌رپه‌رشتی به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌ساڵی 2016 حكومه‌تی سعوودیه "نه‌مر ئه‌لنه‌مر"ـی كه‌سایه‌تی شیعه مه‌زهه‌بی وڵاته‌كه‌ی له‌سێداره‌دا، بووه هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ریاز له تاران و كونسوڵخانه‌كه‌ی له شاری "مه‌شهه‌د"، به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پچڕا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وڵاتانی كه‌نداو ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات، وه‌ك عێراق، یه‌مه‌ن، سووریا و لوبنان.