په‌رله‌مانتارێك بۆ بافڵ تاڵه‌بانی: مودیر بانق نا.. مامی بچوك بدوێنه!؟
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رووی قسه‌كانی له بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌مه‌ودوا سووكایه‌تی به خانه‌نشینان نه‌كرێت، ئه‌وا خۆتان له به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێكی فه‌قیر تووڕه مه‌كه‌ن و مامی بچووك بدوێنه".
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له پۆستێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "یه‌كێتی پاره‌ی كۆپانیاكان نادات و داهاتی سلێمانیش ده‌بات، كه‌چی خانه‌نشینان له نۆره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌یان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی:
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت چیتر سوكایه‌تی به خانه‌نشینانی ئازیزی سلێمانی نه‌كرێت، خۆت له مودیری بانقێكی فه‌قیر توڕه‌مه‌كه وبڕۆ پاره دزراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئێ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فێری ده‌وڵه‌تداری ببن، گله‌یی له مامی بچوك بكه و پێی بڵێ: چه‌ند ساڵه تۆ چیت كردووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر رۆژێك كه له ڤێلاكه‌ی گوندی ئه‌مه‌ریكی دێته ناو شار به شه‌قامی 150 مه‌تری و له‌وێوه بۆ 120 مه‌تری دێت بۆ شه‌قامه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان، 100 مه‌تری سلێمانیی بیرناكه‌وێته‌وه و تۆزێك ویژدانی ناجوڵێت و بیر له‌م شاره بێنازه‌ی سلێمانی بكاته‌وه .
ده‌ی كاك باڤڵ به مامی بچوك بڵێ: ئه‌وه حكومڕانیه‌ته و ئەگەر پیتان ناکرێ وەکو گەنجەکەی چەمچەمال پێی وتن و بە گوێی بکەن، یەکیتی پارەی کۆمپانیاکان نادات و داهاتەکانی سلیمانی دەبات و دەرمانی پیدابین ناکریت و خانەنشینان لە نۆبەی وەرگرتنی موچەکانیان گیان لەدەست دەدەن و جادەی پێتەواو ناکریت و سلیمانی لە سایەی ئیوە لە شاری هەلمەت و راپەرین و قوربانی کردتانە ، شاری بێ ساحیب، فەرموون بیدەنە پارتی و با پارتی حوکمی سلیمانیش بکات لە چوارچیوەی حکومەتی هەریم.
پێ ی بڵێ: هاتوهاوار بۆ نوری دادت نادات و شتێك فێربه ئینجا وه‌ره‌وه بۆ سلێمانی…
H.B