سه‌در پێشنیازێك له‌باره‌ی به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌باره‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له تویتێكدا رایگه‌یاند، "گرنگترین هۆكار بۆ به‌شداریكردنی ره‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی عێراق، مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه و ته‌ماعگیرییه‌كانی ئیسرائیله بۆ عێراقی خۆشه‌ویست".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌شێكی نیشتمانیدا، پێشنیازێك بۆ به به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت".
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، "دواتر پێشنیازه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
سه‌در روونیكرده‌وه، "كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له داهاتوودا ده‌ده‌ینه په‌رله‌مان".
