توركيا ئاسمانی خۆی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی رووسیا به‌ره‌و سووریا داده‌خات

K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا له‌سه‌ر زاری مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان گواسته‌وه، توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی رووسیا به‌ره‌و وڵاتی سووریادا داخست.
چاویش ئۆغلۆ گوتی: "ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییانه‌ی رووسیادا داخست، كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بۆ گه‌یشتن به وڵاتی سووریا به‌كارده‌هێنا".
هه‌رچه‌ند توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیایه، له‌كاتێكیشدا كه ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌یه، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌نگاوی ئه‌مڕۆی توركیا به توندترین هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ ده‌زانرێت.
چاویش ئۆغلۆ گوتیشی: سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییه‌كه‌ی له‌و بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای رابگه‌یه‌نێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتی گه‌شتكردنی بۆ ئۆرگوای له‌ناو فڕۆكه‌دا ئه‌م قسانه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسانی تورك كردووه و گوتی: "لایه‌نی رووسی پێیان راگه‌یاندووین، پوتن بڕیاریداوه، چیتر فڕۆكه‌كانی رووسیا ئاسمانی توركیا بۆ گه‌یشتن به سووریا به‌كارناهێنن".
پێشتریش به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا، ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپی ئاسمانی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی رووسیادا داخستووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رووسیا كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له قه‌یرانی سووریا و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بۆ به‌رگریكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رێگریكردن له رووخانی دیمه‌شق، پێگه‌ی خۆی له‌ناو خاكی سووریا به‌هێزكردووه.
H.B