سیستمی بیمەی تەندروستی لە عێراق دادەنرێت

هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا سیستمی بیمەی تەندروستی بەشێوەی ئەزموونی دەستپێدەکات.

وەزیری تەندروستی هانی عقابی، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، بڕیارە مانگی ئابی ئەمساڵ سیستمی بیمەی تەندروستی لە عێراق بەشێوەی ئەزموونی دەستپێبکات، لە سەرەتاشدا لە سێ پارێزگا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن، ئەگەر سەرکەوتوو بوو لە هەموو پارێزگاکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستەی کارگێڕی بیمەی تەندروستی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پێکهێنراوە و کادیرەکانیان ناساندووە، کە کار لەسەر خولەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەکەن و ئەزموونمان هەیە.

وەزیری تەندروستی عێراق، راشیگەیاند، بیمەی تەندروستی بە بودجەی گشتییەوە بەستراوەتەوە، بۆیە لە ئەگەری پەسند نەکردنی بودجە ئاستەنگ بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی سیستمی بیمەی تەندروستی بە چەند قۆناغێک دەبێت، بە جێبەجێکردنی دەتوانرێت خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت.