فه‌رمی ئانچیلۆتی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی مان سیتی راگه‌یاند
ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی راگه‌یاند و ئیدین هازارد بانگهێشت نه‌كراوه و گاریس به‌یل، مارسێلۆ و ئالابا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 نیسانی 2022، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان سیتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا بانگهێشتی 22 یاریزانی بۆ یارییه‌كه كردووه.
له لیسته‌كه‌دا ته‌نیا ناوی لوكا یوڤیچ، ماریانۆ و ئیدین هازارد نه‌هاتووه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه بانگهێشت كراون.
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی گه‌شتی به‌ریتانیا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش رۆژی سێشه‌ممه له كاتژمێر 22:00 به ناوبژیوانی رۆمانی ئیشتڤان كۆڤاچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.