گەندەڵی و ناکۆکی لە عێراق زەمینە بە خۆڕێکخستنەوەی داعش دەدات

"داعش لە عێراق خۆی رێکخستووەتەوە"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

گەندەڵی و ناکۆکی پێکهاتەکانی عێراق دەرفەتی خۆڕێکخستنەوەی داوەتە چەکدارانی داعش.

پێگەی ئەوروپای ئاسیا – ئۆراسیا، راپۆرتێکی لەبارەی جووڵە و خۆڕێکخستنەوەی چەکدارانی داعش بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە "داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو خۆی رێکخستووەتەوە، بە تەکتیکی نوێ دەیەوێ بێتەوە گۆڕەپان، بە تایبەتیش رێکخراوەکە گەندەڵی و ناکۆکییە سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت بۆ راکیشانی خەڵک".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هێرشەکانی داعش بەراورد بە ساڵانی 2020 و 2021 زیاتر بوون و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق داعش چەندین گروپی پێکهێناوە و سوود لە شانە نوستووەکانی وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی".

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لە عێراق ئێستا داعش زیاتر لە هەشت هەزار چەکداری هەیە، چوار هەزاریان چەکداری چالاکن و ئەوانەی دیکە وەک شانەی نوستوو لەگەڵیدا کاردەکەن. جەختیشیکردۆتەوە، ئەگەر گەندەڵی و ناکۆکییەکان لە عێراق بەردەوام بن، رێکخراوەکە بواری زیاتری هەیە و رەنگە کردوەکانی زیاتر بکات".