دایك و كوڕێك دوای 36 ساڵ بە یەكتر شاد دەبنەوە

تەمەنی منداڵەكە یەك ساڵ بووە بە زۆر لە یەكتریان جیاكراونەتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دایك و كوڕێکی هەولێر دوای 36 ساڵ چاوەڕوانی و دابڕان لەیەکتری، لە باشووری کوردستان جارێکی دیکە بە یەكتر شاد بوونەوە.

سەرەرای ئەوەی پێان گوتوە دایكت لە ژیاندا نەماوە بەڵام  ئومێد ماوەی 36 ساڵ لە ھەموو شوێنێك سۆراخی دایكی كردووە، تاكە شتێك كە بۆ ئومێدمابوویەوە لە دایكی رەسمێكی رەش و سپی بوو ئەو لە تەمەنی 12 ساڵی بڕیاردەدات خۆی بە شوێن دایكدا بگەڕێت بەڵام ھەموو ھەوڵەكانی بێسوود دەبێ و ھەموان پێ دەڵێن دایكت مردووە.

ئە دیبە  لە تەمەنی 14 ساڵیدا ژیانی ھاوبەشی لە گەڵ باوكی ئومێد پێكھێناوە و دواترلە ساڵی 1974 ئاوارەی ئێران دەبن و لە شارۆچکەى گومبەند لە پارێزگاى مازندەران  نیشتەجێ  دەبن ودواتر بە ھۆی كێشەی خێزانیەوە لە یەكتر جیا دەبنەوە و منداڵەكەی بە زۆر لێ دەسێندرێت.