یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی نوێی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت
ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێری به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و رووبكاته ریال مه‌درید،
ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی یانه‌ی چێڵسی له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد رووبكاته یانه‌ی شایانه.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كه‌ناڵی سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه رۆدیگێر به ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید رازیبووه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه رووده‌كاته لالیگا.
رۆدیگێر به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی سیرالیۆنه، به‌ڵام له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا له دایكبووه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و 50 یاریی له‌گه‌ڵ مانشافته‌كان كردووه و 2 گۆڵیشی هه‌یه، پێشتر له خولی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا یاریی كردووه.