لەسەر سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان داوای روونکردنەوە دەکرێت

"بەپێی ئەو پۆستانەبێت کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی کردووەتەوە، بەشێکی زۆری تەنها وێنەگرتن بووە"
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان

K24 - هەولێر:

لەسەر گەشتەکەی بۆ هیندستان، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ڕوونکردنەوە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەن.

نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان کردووە، داوا دەکەن لە ڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 بە نوسراو داوای روونکردنەوە لە پارێزگار بکرێت لەسەر ئەجێندای سەردانەکەیان بۆ هیندستان و ئەو دەستەکەوت و بەرهەمانەی کە بەدەستی هێناوە بۆ سلێمانی.

 سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان

لە یاشتەکەدا هاتووە، "ئەو سەردانانەی دەرەوەی وڵات لە کاتێکدایە کە پارێزگاکەمان غەرقی چەندین قەیرانی بە مەبەست و دروستکراو بووە و هاوڵاتیان بەدەست نەبوونی چەندین خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و بەهۆی خراپی لە سیستمی دابەشکردنی موچە خانەنشینان تووشی چەندین ناڕەحەتی و تەنانەت ڕووبەرووی مەرگ دەبنەوە.

سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن ئاماژەیان بەوەکردووە،  سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی لەناو سۆشیاڵ میدیا نارەزایی زۆری هاوڵاتیانی بەدوای خۆیداهێناوە و تائێستا نازانرێت ئامانجی سەردانەکە گەشتێکی ئاسایی بووە یاخود سەردانێکی فەرمی.

 سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان

هەروەها نووسیویانە،" بەپێی ئەو پۆستانەبێت کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی کردووەتەوە بەشێکی زۆری تەنها وێنەگرتن بووە لەگەڵ گرنگیدان بە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی کلتور و کەلەپوری ئەو وڵاتە و لەکاتی گەڕانەوەشی تا ئێستا هۆکاری سەردانەکەی بە ناڕوونی هێشتووەتەوە.

 سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان

ئەوەش دوای ئەوە دێت، 9ی نیسان هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پەردەی لەسەر پەیکەری مەهاتما گاندی لە سلێمانی لادا و پاشان بە سەردانێکی چەند ڕۆژە گەشتی ئەو وڵاتەی کرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە میانەی گەشتەکەیدا سەردانی چەندین ناوەندی کەلتوری و هونەری هیندستانی کرد و ژمارەیەکی زۆر وێنەی بڵاوکردەوە ئەوەش کاردانەی زۆری لەناو هاوڵاتیان لێکەوتەوە.

هاداشتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی
هاداشتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی
واژووی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتەکەدا
واژووی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتەکەدا
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان
سەردانەکەی د.هەڤاڵ بۆ هیندستان