حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكانی رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان لە ژنیف بهشدار دهبێت

K24- ههولێر:
رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای دهكات، حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكانی رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان لە ژنیف بهشداری دهكات.
له راگهیهندراوێكدا دیندار زیباری، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بڕیار وایە لە رۆژانی 26 تاوهكو 27ـی نیسانی 2022 لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە ژنیف گفتوگۆكانی راپۆرتی دووەمی "كۆماری عێراق" تایبەت بە رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان و جۆرەكانی مامەڵەی نامرۆڤانە ئەنجام دهدرێت، كه شاندێکی حكومەتی هەرێم بەشداری تێیدا دهكات.
د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە بارەی بەشداری كردنی حكومەتی هەرێم لەم كۆبوونەوەیەدا رایگەیاند، شاندی حکومەت بەشدارییەکی کارای لە گفتوگۆکاندا دەبێت بەتایبەتی ئەو راسپاردانەی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکرێن لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتننامەیەدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان، لهمبارهیهوه حكومەتی هەرێم رێككاری یاسایی و ئیداری گرتۆتەبەر، هەروهها بەدواداچوون لەسەر هەر شێوازێكی ئەشكەنجە لە بنكەكانی گرتن و گواستنەوە و چاكسازییەكان دهكات.
زێباری ههرهها رایگهیاند، تا ئێستا چەندین كەیس جوڵێنراون و رێككاری یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی گیراوەتە بەر لەوانەش قەرەبوو كردنەوەیان.
دیندار زێباری له راگهیهندراوهكهدا گوتی: "تاوهكو مانگی مایسی 2021 تەنیا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) زیاتر لە (25) سەردانی مەیدانی ئەنجامداوە و لەو چوارچێوهیهدا بۆ ئاشنا بوون بە بارودۆخیان چاویان بە (60) راگیراو و حوكمدراو كەتووە.
زێباری تیشكی خستە سەر رێوشوێنەكانی دەستگیركردنی تاوانبار و گومانلێكراوان و روونیكردهوه، ئەوانەی دەستگیر دەكرێن بەپێی یاسا مافیان هەیە هۆكاری دەستگیر كردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان بۆیان روون بكرێتهوه، جیا له ئاگاداركردنەوەی كەسوكاریان و دابینكردنی پارێزەر، ئەگەر نەیانتوانی پارێزەر دابین بكهن ئەوا دادگا بۆیان دابینی دەكات، لەم رووەوە حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوو بڕی (یەك ملیار و حەوت سەد ملیۆن دیناری عێراقیی) بۆ پارێزەران تەرخان كردووه.
زێباری گوتیشی: "تەنیا لە ساڵی 2020 بە تۆمەتی تیرۆر (52) ئافرەت و نەوجەوان دەستگیركراون، بەشێوەیەكی گشتی لە نێوان ساڵانی (2015-2022) لە هەولێر (9) ئافرەت و (1139) نەوجەوان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر كراون، لەوانە (1089)یان حوكمدران و (59)یان ئازاد كراون.
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان ئاماژهی بهوهش كرد، بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی چاكسازی كۆمەڵایەتی تا ئاداری ئەم ساڵه (4276) سزادراو هەبووە لەوانە (465) ئافرەت و نەوجەوانن، بۆ چارەسەركردنی گرفتی قەرەباڵغی حكومەتی هەرێم كار دەكات بۆ بونیادنانی باڵهخانەی نوێ بەپێی ستانداردی ئەندازەیی هاوچەرخ، لەم رووەوە لە بەرنامەیدایه باڵاخانەیەك دروست بكات كە (5000) زیندانی لەخۆبگرێت، هەروەها نزیكەی (30%) باڵاخانەی چاكسازی ئافرەت و منداڵان تەواو بووە.
سەبارەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان له راگهیهندراوهكهدا گوتی: بنكەی تەندروستی لە چاكسازییەكاندا هەیە و لەحاڵەتی ناكاو و ئاڵۆزدا گیراوەکان رەوانەی نەخۆشخانەكان دەكرێن، لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تیمە مەیدانییەكان پكشنینی (PCR) یان لە چاكسازی و بنكەكانی گرتن بەبێ جیاوازی ئەنجامداوە، لە ساڵی 2020 نزیكەی (150) حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا، خۆشبەختانە هیچ حاڵەتی گیان لە دەستدان نەبووە، هەروەها بەشی هەرەزۆریان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ئهوهشی خستهڕوو، سەبارەت بە نەخۆشی دەروونی لە هەمان ساڵ (244) حاڵەت تۆمار كراوە، بەشی زۆریان چارەسەر كراون تەنیا (65) حاڵەت نەبێت كە ئێستا لەژێر چارەسەردان، بەڵام لە ساڵانی (2021-2022) تەنیا (167) حاڵەت تۆمار كران لەوانە (11) چارەسەركراون ئەوانی دیكهش لەژێر چارەسەردان.
ئەوەشی روونكردەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی داوە بە بونیادنانی (3) نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك.