گواردیۆلا: ناتوانین ركابه‌ری مێژووی ریال مه‌درید بكه‌ین
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كایل وۆڵكه‌ر و جۆن ستۆنز یاری ناكه‌ن، ده‌شڵێت: به‌شداریی به هه‌ندێك له یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌مجاره له شوێنی جیاوازی یاریگه یاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 نیسانی 2022، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ناتوانن به‌رامبه‌ر مێژووی ریال مه‌درید یاری بكه‌ن، گوتیشی: ناتوانین ركابه‌ری مێژووی ریال مه‌درید بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بیر بكه‌ینه‌وه ده‌بێت بچینه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ ئه‌م وه‌رزه بتوانین ركابه‌رییان بكه‌ین.
گواردیۆلا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێش 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌رگیز مان سیتی بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه بگاته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ و به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو ریال مه‌درید یاری بكات، ده‌شڵێت: شانازی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر تیپێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ریال مه‌درید یاری ده‌كه‌ین، ئێستا مان سیتی به دۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌توانین ئازاری ریال مه‌درید بده‌ین.
گواردیۆلا گوتیشی: جۆن ستۆنز و كایل وۆڵكه‌ر ماوه‌ی 10 رۆژه مه‌شقیان نه‌كردووه و ناتوانن به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاری بكه‌ن، به‌هۆی یارینه‌كردنی به‌شێك له یاریزانه‌كانم، بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی به به‌شێك له یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م شوێنانه یاری ده‌كه‌ن و متمانه‌م پێیان هه‌یه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا گابرێل خیسۆس له به‌رگریكاری لای راست یاریی ناكات.
گواردیۆلا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه كه‌ریم بێنزێما ئه‌م وه‌رزه ژماره‌یه‌ك گۆڵی زۆری كردووه و له پێشه‌وه مه‌ترسیداره و پێویسته به‌رگرییه‌كی باش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه رابگرین.
گواردیۆلا ستایشی هانده‌رانی كرد كه هه‌میشه به‌بێ مه‌رج دێنه نێو یاریگه و هانی یاریزانه‌كان ده‌ده‌ن و هیوای ئه‌وه‌ی خواست له‌م یارییه‌ش به گڕوتینه‌وه بێنه نێو یاریگه و پاڵپشتی یاریزانه‌كان بكه‌ن.
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی گه‌شتی به‌ریتانیای كردووه، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 22:00 به ناوبژیوانی رۆمانی ئیشتڤان كۆڤاچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.