داعش له‌و ناوچه‌یه‌ شوانێكی رفاند

"تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌"
داعش له‌و ناوچه‌یه‌ شوانێكی رفاند
داعش له‌و ناوچه‌یه‌ شوانێكی رفاند

K24- گه‌رمیان:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ گه‌رمیان داعش شوانێكی رفاندووه‌، ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش پێشتر ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ نه‌چنه‌ نزیك ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ چه‌كدارانی داعشی لێیه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند، چەکدارانی داعش لە گوندی "دووڕاجی" سنوری ناحیەی زنانە لە ناوچەی داودەی گەرمیان، شوانێكیان بە ناوی "سەروەت رەشید" رفاند، تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

سەرچاوەیەک له‌ ئاسایشی گەرمیان بە كوردستان24ـی راگەیاند، چەندین جار داوامان لە مەڕدارەکانی ناوچەکە کردووە نەچنە ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ چه‌كدارانی داعشی لێیه‌ به‌ڵام بەقسەیان نەکردووین بۆیەوە ئەو شوانانه‌ رووبەڕووی رفاندن دەبنەوە.

پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره‌ داعش شوانێكی به‌ناوی فه‌رحان یاسین رفاندبوو، له‌به‌رامبه‌ر بڕی بیست وپێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئازاد كرا.