ئێران... لە ساڵی رابردوودا 17 ھەزار كەس بهھۆی رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
K24- ههولێر:
بەرێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران ئاشكرای دهكات، لە ساڵی رابردوودا 17 ھەزار كەس لەو وڵاتە بە ھۆی رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارە ھاووڵاتییانی ئێرانی نیگەران كردووە، ھاوكات بەرپرسانی ئەو وڵاتە نایشارنەوە كە ھۆكاری سەرەكی رووداوهكانی ھاتووچۆ لەئێران خراپی كوالێتی ئۆتۆمبێلەكانی دروستكراوی ئێرانە، ھەر بۆیە داوا لە حكومەت دەكەن رێگە بە ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بدەن.
رۆژانە 55 كەس و لەھەر كاتژمێرێكیشدا 2.3 كەس لەئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بە رووداوی ھاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن، ئەو ئامارانە كاردانەوەی زۆری لەلایەن ھاووڵاتیان و تەنانەت بەرپرسانیش لێكەوتووەتەوە.
پزیشكی دادی ئێران لە نوێترین ئاماریدا ئاشكرایكردووە، تەنیا لە سێزدە رۆژی پشووەكانی نەورۆزی ئەمساڵدا ھەزارو سەدویەك كەس بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
كەماڵ ھادیانفەر، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران لهمبارهیهوه رایگهیاند، تەنیا لە ساڵی رابردووی ھەتاویدا 17 ھەزار كەس بەرووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 360 ھەزار كەسیش بەو ھۆیەوە برینداربوونە.
بەرێوەبەری ھاتووچۆی ئێران راشیگهیاند، ھۆكاری سەرەكی كەمی كوالیتی ئۆتۆمبێلەكانی درووستكراوی ئێرانن.
ھادیانفەر بەرۆژنامەی ھەمشەھری ئێرانی گوت: "ئەگەر راپۆرتەكەیان لەسەر ھۆكارەكان بڵاوبكەنەوە، پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئێران مایەپووچ دەبێت و ئیتر كەس ئەو ئۆتۆمبێلانە ناكرێت".