نووسینگه‌ی كوردستان24 له دیاربه‌كر خه‌ڵاتكرا
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی كوردستان24 له دیاربه‌كر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی "باشووڕۆژهه‌ڵات" ناسراو به (GGC) دوو خه‌ڵاتیان پێدرا.
ئه‌و راپۆرته‌ی كوردستان24، كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس، حه‌سه‌ن كاكۆ و وێنه‌گر، ئه‌نه‌س ئۆزگولته‌كینه‌وه به‌ناوی (ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی ترسپیی دیاربه‌كر وشك ده‌بێت) ئاماده كرابوو، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ساڵی 2021ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هۆزان ئادار، هه‌واڵسازی به‌شی توركیی كوردستان24ـیش له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی به‌ناوی "له مێردین كاتی ره‌زان"ـه خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی وه‌رگرت.
پێشتریش 3 جاری دیكه نووسینگه‌ی كوردستان24 له دیاربه‌كر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراوه‌وه خه‌ڵاتكراوه.
H.B