رووسيا هۆشداریی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له دیمانه‌یه‌كی میدیاییدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەدات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك ئاژانس و ده‌زگای راگه‌یانددنی وڵاتەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردن لە دانوستانەکاندا ئاراسته‌ی كیێڤ كرد.
لاڤرۆڤ گوتی: هیوادارم ئەمجۆرە مامه‌ڵه‌كردنه‌ی کیێڤ سنوورێکی هەبێت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، هیچ لە بەرژەوەندی پرۆسەی دانوستانەکاندا نابێت و مەترسی جددی هەن بۆ هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی.
ئەم قسانەی لاڤرۆڤ لەکاتێکدان، پێشتریش لەبارەی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهان هۆشداریی دابوو و گوتبووی: جەنگی سێیه‌می جێهانی جەنگی ئەتۆمی دەبێت.
H.B