ئەمریكا داوای روونكردنەوە لە رووسیا دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمریکا سەبارەت بە ئامانجکردنی چەند گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، داوای روونکردنەوە لە رووسیا دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڵاویکردەوە، ئەمریکا داوای روونکردنەوەیەکی فەرمی لە رووسیا کردووە، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا چەند گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، کردبووە ئامانج.

پێنتاگۆن روونیکردەوە، زیانێکی گەورە بەر ئەو گرووپانە کەوتووە، سەرەڕای ئەوەی ئەو گرووپانە بەشێکن لە رێکەوتنی ئاگربەست.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی رووسیا، کەچی فڕۆکەکانیان بەردەوامبوون لە بۆردوومانکردنی گرووپە پاڵپشتیکراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە.